ar_AR
en
off
Mobile View
Desktop View
 

.

 
با به ته كانمان
2294

بورجه‌كان له‌نێوان درۆ و راستیدا


بورجه‌كان یه‌كێكن له‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ ئیستاكه‌ لاى به‌شێكى زۆر له‌تاكه‌كان به‌گشتى و لاوان و ئافره‌تان به‌تایبه‌تى جێگه‌ى

بایه‌خن و به‌رده‌وام ده‌خوێنرێنه‌وه‌ و گرنگیان پێده‌درێت ، هه‌ندێ له‌لاوان باوه‌رِێكى ته‌واویان به‌بورجه‌كان هه‌یه‌ ،

بورجه‌كان بوونه‌ته‌ به‌شێك له‌بیركردنه‌وه‌ و به‌رنامه‌ى ژیانیانى له‌سه‌ر بنیاد ده‌نێن ،

هه‌ر گرنگى بورجه‌كانیشه‌ لاى لاوان واى له‌زۆربه‌ى رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان به‌شێكى رۆژنامه‌كه‌یان تایبه‌ت بكه‌ن به‌بورجه‌كان

له‌ژێر ناوى به‌ختت له‌هه‌فته‌یه‌كدا .


دیدى ئاین بۆبورجه‌كان

مه‌لاعلى به‌رده‌كۆزى مامۆستاى بوارى ئاینى له‌باره‌ى تیرِوانینى دینى ئیسلام بۆ بورجه‌كان ده‌ڵێت "سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ى بورجه‌كان كه‌خه‌ڵكى ئه‌مرِۆ په‌ناى بۆده‌بن و سه‌رقاڵن پێوه‌ى و پشتى پێده‌به‌ستن ،به‌لاَم پشت به‌ستن به‌رِه‌هه‌ندى ئاینى و زانستى هیچ بنه‌مایه‌كى رِاستى نی یه‌ و دوره‌ له‌رِاستیه‌وه‌ ،سه‌باره‌ت به‌ ئاین زانینى داهاتوو ،واته‌ غه‌یب ، یانخوێندنه‌وه‌ى ژیانى خه‌ڵك وه‌ك چۆن بوره‌جه‌كان ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌كه‌ن ، واته‌ ژیانى خه‌لكى ده‌خوێنه‌وه‌،یان داهاتویان ده‌خوێنه‌وه‌ و هه‌واڵیان پێده‌ده‌ن له‌سه‌رداهاتوو، ئه‌و هه‌وڵ دانه‌ له‌سه‌ر داهاتوو (غیب ) ئه‌وه‌ زانستێكه‌ته‌نها و ته‌نها تایبه‌ته‌ به‌خواى په‌روه‌ردگار و هیچ مرۆڤێك ئه‌و مافه‌ى نی یه‌ ،ئه‌گه‌ر ئه‌و مرۆڤه‌ گه‌وره‌ترین مرۆڤیش بێت وه‌كو پێغه‌مبه‌ران سه‌لامى خۆایان لێبێت ،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ خواله‌سه‌ر زارى پێغمبه‌ر ده‌فه‌رموێ (پێغه‌مبه‌ر به‌كۆمه‌ڵگه‌ى خوی ووت كه‌تیرِوانیكیان بۆ پێغمبه‌ران وه‌ك تیروانینێكى كه‌سێكى موقه‌ده‌س پیرۆز وابوو،كه‌زۆر به‌گه‌وره‌یان ده‌زانى به‌تایبه‌ت بۆ داهاتوو بۆ غه‌یب و خوێندنه‌وه‌ى ئاینده‌ى خه‌ڵك ،به‌لاَم پێغه‌مبه‌ر وه‌ك كه‌سێكى هه‌قبێژ ووتى كه‌من غه‌یبم زانیبا ، واته‌ داهاتویی ئێوه‌م زانیبا ،ئه‌وا بۆ خۆم هه‌ر شتێك خیرو چاكه‌ى تێدابا به‌ده‌ستم ده‌هێنا ، توشی هیچ گیروگرفتێك نه‌ده‌بووم )ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌ى قورئانی یه‌ هه‌تا پێغه‌مبه‌رانیش نه‌یان توانیوه‌ په‌ى پێببه‌ن وه‌ك چۆن ئیستا له‌رِێگه‌ى بورجه‌كان ئاینده‌ى خه‌ڵك به‌حسابى خۆیان ده‌خوێنه‌وه‌و خه‌ڵك له‌و رِێگه‌یه‌وه‌سه‌رگه‌ردا� � ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر له‌رِووى ده‌روونی یه‌وه‌ بۆ بورجه‌كان برِوانیین ئه‌وا زۆربه‌ى زۆرى ئه‌وانه‌ى بورجه‌كان ده‌خوێنه‌وه‌ رِووبه‌رِووى كۆمه‌ڵێك قه‌یرانى ده‌روونى و كۆمه‌لاَیه‌تى گرێى ده‌روونى ده‌بنه‌وه‌،به‌تایبه‌ت كاتێك كه‌خوێندنه‌وه‌كه‌ پێچه‌وانه‌ى حه‌زو ئاره‌زوه‌كانیان بێت ،مه‌رجیش نی یه‌ هه‌مو كات بورجه‌كان كۆك بن له‌گه‌ڵ ئاره‌زوه‌كانى ئه‌وان ،بۆیه‌ له‌وكاته‌دا بورجه‌كان ده‌بن به‌گرێكوێره‌ى ده‌روونى بۆكه‌سه‌كان ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ى بورجه‌كان ده‌بنه‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و هۆكارانه‌ى له‌به‌رده‌ست دان بۆ گه‌یشتن به‌حه‌زو ئاره‌زوو ئاواته‌كانیان له‌كار ده‌خرێن جۆریك له‌ته‌مه‌ڵى له‌نێو تاكه‌كان دروست ده‌كات ،ئه‌و هۆكارانه‌ى له‌به‌ر ده‌ستدان بۆ به‌خته‌وه‌رى له‌كار ده‌خرێن ،پشت ده‌به‌سترێت به‌ئه‌فسانه‌و خورِافیات ،ئه‌مه‌ش به‌جن كردنه‌ ،به‌نجكردنى عه‌قڵى ،به‌نجكردنى زانست به‌اتیبه‌ت بۆ ئه‌و تاكانه‌ى كه‌شاره‌زایه‌كى زۆریان له‌سه‌ر زانسته‌ جۆربه‌جۆره‌كان


بورجه‌كان له‌رِوانگه‌ى ده‌روونزانی یه‌وه‌

عزه‌ت جه‌لال مامۆستاى په‌یمانگاو توێژه‌رى ده‌روونى سه‌باره‌ت به‌دیدى زانستى ده‌رونزانى بۆ بورجه‌كان ده‌ڵێت "بورجه‌كان و گرنگیدانى مرۆڤ پێیان رِیشه‌یێكى مێژویى هه‌یه‌،به‌روِنى له‌ شارستانیه‌ كۆنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وىَ،بۆیه‌ لێره‌دا ده‌بێته‌ بابه‌تێكى ئه‌نپرۆپۆلۆجى و ده‌رونى، به‌لاَم ده‌ركه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانى له‌ هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌كدا په‌یوه‌سته‌ به‌ فه‌لسه‌فه‌ى كۆمه‌ڵگاكه‌.به‌لاَم به‌گشتى هۆكارى ئه‌م گرنگیدانه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ ئاره‌زوه‌ فچولیه‌كانى مرۆڤ بۆ په‌ى بردن به‌شته‌ نادیاره‌كان كه‌ هه‌میشه‌ جێگاى ترس و نیگه‌رانى مرۆڤن له‌وانه‌ش وه‌كو ئاره‌زوى په‌ى بردن به‌داهاتو،كه‌ تاكوئێستاش ئه‌م بابه‌تانه‌ جێگاى بایه‌خى مرۆڤن و له‌ چالاكیه‌ ئه‌ده‌بى و هونه‌رى و كلتورى وبیریه‌كانى دا به‌رِونى دیارن.وه‌ به‌لاَم هۆكارێكى تر ئه‌م رِه‌مه‌كى ژیانه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ پاڵ به‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌نىَ بۆ مانه‌وه‌و باشتر ژیان،ئه‌م رِه‌مه‌كه‌ش له‌م كاتانه‌دا به‌هێزو چالاك ده‌بێت كه‌له‌گه‌ڵ رِه‌مه‌كى مردندا ده‌كه‌ونه‌ ململانىَ،بۆ نمونه‌ ئه‌وكاتانه‌ى كه‌مرۆڤ كێشه‌ێكى ده‌بێت له‌و كاته‌دا وا هه‌ست ده‌كات كه‌ هه‌مو ده‌رگاكانى به‌سه‌را داخراوه‌و له‌مه‌شه‌وه‌ توشى بىَ هیوایى ده‌بێت،ئه‌م بێهیواییه‌ یه‌كێكه‌ له‌و كاتانه‌ى كه‌زۆر له‌باره‌ بۆ به‌هێزبونى رِه‌مه‌كى مردن ،به‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا رِه‌مه‌كى ژیان واله‌مرۆڤ ده‌كات كه‌ هێشتان ته‌سلیم نه‌بێت و به‌دواى كلاَورِۆژنه‌یه‌كدا بگه‌رِىَ بۆ رِزگاربون له‌م ته‌نگژه‌ ده‌رونیه‌ى كه‌تێى كه‌وتوه‌،بۆیه‌ په‌نابردن بۆ خه‌یاڵ و زینده‌خه‌ون وبورج وئه‌فسانه‌ و ئاین ئه‌و ئالیه‌تانه‌ن كه‌ مرۆڤ بۆ خۆرِزگاركردن له‌م كاتانه‌دا په‌نایان بۆ ده‌بات.به‌گشتى ده‌توانین بڵێن ئه‌وانه‌ى زیاتر بایه‌خ به‌بورجه‌كان ده‌ده‌ن بریتین له‌
هه‌رزه‌كاران: به‌هۆى بونى پاڵه‌په‌ستۆى رِه‌مه‌كى(غریزی) به‌هێز و ده‌ركه‌وتن وگه‌شه‌كردنى لایه‌نى سۆزى به‌ر له‌ لایه‌نى ژیرى وپرِنه‌كردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌ ره‌مه‌كى و سۆزیه‌كان هه‌رزه‌كاران زیاتر له‌ تاكه‌كانى قۆناغه‌كانى تر گرنگى به‌ بورجه‌كان ده‌ده‌ن.كه‌ بێگومان ئه‌مه‌ش به‌پێى كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگه‌كان و فه‌لسه‌فه‌ى ژیانیان ده‌ گۆرِێت
رِه‌گه‌زى مىَ: له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ى كه‌وا چالاكى وئازادیه‌كانى رِه‌گه‌زى مىَ زیاتر سنورداركراوه‌ له‌ چاو ره‌گه‌زى نێر ،یا به‌هه‌رهۆیه‌ك بێت ئاستى هۆشیارى رِه‌گه‌زى مىَ نزمتره‌ له‌چاو رِه‌گه‌زى نێر،بۆیه‌ رِه‌گه‌زى مىَ له‌كاتى بونى كێشه‌كاندا به‌هۆى بالاَده‌ستى جیهانى پیاو، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆ ده‌رونى و روحیه‌كان و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان په‌نا بۆ خورافیات وبورج و.......تاد ده‌به‌ن به‌هۆى ده‌سخه‌رۆیى جیهانى مىَ له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ رِێگه‌ێكى لۆژیكى یا داخرانى ده‌رگاكانى تر به‌سه‌ریا
نادروستى ده‌رونى: زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌گرنگى به‌ بورجه‌كان ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ن كه‌ بارى ده‌رونییان شڵه‌ژاوه‌و هاوسه‌نگى ده‌رونیان ته‌واونیه‌ ،به‌هۆى پاڵه‌په‌ستۆى سۆزدارى یا ته‌نگژه‌ى ئابورىیاكێشه‌ى ته‌ندروستى خۆیان یا ئه‌ندامانى خێزانیان یاكێشه‌ى كۆمه‌لاَیه‌تى و خێزانى وه‌كو توندوتیژى پیاو به‌رامبه‌ر ژنه‌كه‌ى یا نه‌بونى متمانه‌ له‌نێوان هاوسه‌ران وهه‌ست نه‌كرد به‌ بونى كه‌ش وهه‌وایه‌كى پرِ سۆزو گه‌رم له‌نێوان ئه‌ندامانى خێزاندا،بۆیه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ په‌رده‌ێكى رِه‌ش به‌به‌ر چاویاندا هاتوه‌و هه‌میشه‌ به‌رِه‌شى و بێهیوایى سه‌یرى ژیان ده‌كه‌ن و به‌دواى ده‌رگایه‌كدا ده‌گه‌رِێن كه‌ له‌م واقیعه‌ تاڵه‌ رِزگاریان بكات،باشترین و ئاسانترین وخۆشترین رِێگه‌ش بۆكه‌سێك كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ هاوسه‌نگى ده‌رونى شڵه‌ژابێت جیهانى خه‌یاڵ و خورافیاته‌
نه‌خۆشى ته‌ندروستى: ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا كێشه‌ى ته‌ندروستیان هه‌یه‌ بۆخۆیان یا كه‌سێكى خۆشه‌ویستیان وه‌كو خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان یا ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ ،زیاتر له‌كه‌سانى ته‌ندروست په‌نا بۆ بورجه‌كان ده‌به‌ن بۆرِزگاربون له‌و بێهیوایى و كێشه‌ هه‌میشه‌ییه‌ى كه‌ هه‌یانه‌ .


باساوى زانستى بورجه‌كان
عزه‌ت جه‌لال توێژه‌رى ده‌روونى هیما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت "به‌هێزترین پاساوى زانستى و لۆژیكى بۆبورجه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوایه‌ زۆربه‌ى هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌كان كه‌م یازۆر هیزى كێشكردنیان هه‌یه‌و كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر ته‌نه‌كانى ده‌وروبه‌ریان، هه‌روه‌ك چۆن مانگ كارده‌كاته‌ سه‌ر هه‌ڵكشان وداكشانى ئاوى ده‌ریاو زه‌ریاكان بۆیه‌ زۆر ئاساییه‌ كه‌ كاریش بكاته‌ سه‌ر شله‌كانى ناو جه‌سته‌ى مرۆڤ و گیانله‌به‌ران وه‌كو خوێن. ب ۆیه‌ له‌مه‌شه‌وه‌ كاریگه‌رى داده‌نىَ له‌سه‌ر رِه‌وشتى مرۆڤ.به‌لاَم چه‌ندێتى و چۆنێتى كاركردنه‌كه‌ ناتوانرێت دیارى بكرێت.به‌م پێیه‌ش هه‌روه‌ك گوێمان لێده‌بێت له‌ كاتى پێشبینى بور جه‌كاندا ئه‌گه‌ر هه‌ساره‌یه‌كى وه‌كو مه‌ریخ له‌ خولگه‌ى زه‌وى نزیكبێته‌وه‌ هێزى كێشكردنى زیاتر ده‌بێت له‌سه‌ر زه‌وى و كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌نه‌كانى سه‌ر زه‌وى. بێگومان كاریگه‌رى پۆزه‌تیف و نێگه‌تیفى هه‌یه‌ به‌لاَ به‌شێوه‌یه‌كى كاتى وسنوردار،بۆنمونه‌ دڵخۆشى ده‌كات بۆ چه‌ند ساتێك به‌لاَم خۆشبه‌ختى ناكات به‌و مانایه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك یا چه‌ند رِۆژێك كاریگه‌رى له‌سه‌ر جێبێڵێت.چونكه‌ وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ باسمانكرد ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆ ده‌رونیه‌كانه‌ و كه‌س به‌ برِوایه‌كى رِه‌ها نایانخوێنێته‌وه‌،به‌ڵگه� ��شمان بۆ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاكه‌كان له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك بورجه‌كه‌یان ده‌خوێننه‌وه‌ به‌لاَم له‌وانه‌یه‌ دواى كاتژمێرێك له‌سه‌رچاوه‌ێكى تر دیسان بورجه‌كه‌ى بخوێنێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ برِواى موتڵه‌ق و رِه‌هاى به‌ هیچیان نیه‌
.

چۆن لە ژیان دەگەن بە ئامانجەکانتان

من دەمەوی راھێنانی دەرونی لەگەڵ تۆ دەست پێبکەم,بەخۆرای بێ ھیچ بەرامبەرێک تەنیا لە پێناو سەرکەوتنتان.ئێوە لە ژیان کاتێک دەگەنە ئامانجەکانتان کە ئامانجەکەتان دیاری کراو بێت.
با من نمونەیەکتان بدەمێ ئەگەر تۆ لەگەل تاکسیەک سەرکەویت پێی نەلێت من دەرۆم بۆ ئەو شوێنە,ئایە ئەو لە شوێنی خۆی دەجوڵێت؟ بێ گومان نەخێر ,چونکە ھیچ ئامانجێکت بۆ شوفێرەکە دیاری نەکردوە,ئامانجی ئێوە لە ژیان رێک یەکسانە بەو شوێنەی کە شوفێری تاکسیەکە بۆی دەچێت,ئەو ماوەی دەیبرێت یەکسانە بە تەمەنی ئێوە, خێرای بەرامبەرە بە ھەوڵ ماندوو بونی ئێوە بۆ گەشتن بە ئامانجەکەتان , ئێستا ئێوە ئەگەر لێھاتوتر بن وەک چۆن ئەو شوفێرەی ریگای ئەو ئامانجەی بۆی دیاری کراوە نزیکتر دەکاتەوە بە رێگایەکی ئاسانتر پی دەگات,بە ھەمان شێوە ئێوەش لیھاتووبن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان لە ژیانتاندا چونکە ئەوان داھاتو ھیوای ئێوەن.ئەگەر تۆ لە ھەر قۆناغێکی خوێندن و ژیاندای ھەرگیز مەڵێ من توانای ئەوکارەم نیە یان گەنجم یان تەمەنەکەم تێپەریوە, چونکە ئێوە لە بیرتان بێت خۆتان و پشت بەستن بە خودای خۆتان گەورەترین ھێز پێک دەھێنن کە ھیچ شتێک لە بەرامبەری خۆی راناگرێت ئێستا ئێوە خاوەنی گەوترەترین ھیزن لە جیھان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانتان.